تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتووندا بەدوای دەسکەوتی سیاسییە

بەشی جیهان- مەتین گورجان دەڵێت ئامانجی تورکیا لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون لە ناوبردنی فیزیکیی دوژمن نییە بەڵکوو ئەو ئۆپەراسیۆنە لە سەر بنەمایێکی ستراتێژیکە کە ئامانجەکەی دەسکەوتی سیاسییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕۆژی ڕابردووەوە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و زەوینیی ئەرتەشی تورکیا لە ژێر ناو لقی زەیتوون دژ بە عەفرین دەستی پێکردووە و بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان هێزەکانی سوپای ئازادیش لەو ئۆپەراسیۆنەدا بەشدارن. دەوڵەتی تورکیا دەڵێت ئەو ئۆپەراسیۆنە بۆ لە ناوبردنی تێرۆریستەکان دەستی پێکردووە، تورکیا یەکینەکانی پاراستنی گەل وەکوو تیرۆریست ناو لێدەبات و دەڵێت YPG لە لقەکانی PKKیە.

بەڵام مەتین گورجان کارناسی پرسە ئەمنیەکان دەڵێت: ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون پاش ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات دووهەمین ئۆپەراسیۆنی کاریگەری تورکیا لە سووریایە. ئۆپەراسیۆنی کاریگەر لە لایەن ئەرتەشی تورکیاوە بە ئۆپەراسیۆنێکی دەڵێن کە لە دۆخێکی سەخت و دژواردا بەڕێوەدەچێت و بۆ دەسکەوتێکی سیاسی ئەنجام دەدرێت، ئامانجی ئەو چەشنە ئۆپەراسیۆنە لە ناوبردنی فیزیکیی دوژمن نییە.

ناوبراو وتیشی: ئامانجی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون لە عەفرین کاریگەری دانیانە لەسەر وڵاتانی دیکە کە لە تورکیا ڕۆڵ دەگێڕن لەوان ئەمریکا و ڕوسیا.

ئەو کارناسە زیادی کرد: ئامانجی دیکەی تورکیا لە هێرش کردنە سەر کانتۆنی عەفرین ئەوەیە کە پیشان بدات کە تورکیا لە باکووری سووریا هێشتا کایگەری هەیە و دەتوانێت دۆخی ناوچەکە لە بەرژەوندیی خۆی بگۆڕێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10722

Your Comment

You are replying to: .
captcha