به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم محه‌مه‌د به‌یاتی له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایده‌گه‌یێنێت: وێده‌چێت سه‌ردانی ڕۆژی ڕابردووی (شه‌ممه 20ی جانیڤێری) شاندی کورد بۆ به‌غدا و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به بێ هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجام دراوبێت به‌ڵام گوشاره ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان که کورد به‌ره‌وڕووی بۆته‌وه ئه‌نجامبوونی ئه‌و دیداره‌ی لێکه‌وتۆته‌وه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌و شانده به شێوه‌ی ئاشکرا ڕایگهیاندوووه که چیتر سه‌رده‌می هه‌ڵاوارده‌یی، سه‌رپێچی له یاسا و دیکه‌ی یاساکانی عێراق و نه‌رمی نواندن کۆتاییی پێ هاتوووه هه‌ر بۆیه‌ش ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ هێشتاکه له‌سه‌ر ڕێگای زاڵبوون له‌سه‌ر بست به بستی خاکی عێراق هه‌نگاو هه‌ڵده‌گریت.
جاسم محه‌مه‌د به‌یاتی وتیشی: وه‌ڵامدانه‌وه‌ی عه‌بادی به سه‌ردانی شاندی کورد توند بوووه چوونکه ئه‌و شانده هیوادار بوو که سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نه‌رمیی له خۆ بنوێنێت به‌ڵام دۆخه‌که له‌سه‌ر خواستی ئه‌و شانده نه‌بوو.
سه‌رچاوه: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "الإباء"ی عێراق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment