کازمی فەرمانی دەرکرد بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی دەرکرد بۆ دەستبەکار بوونی لیژنەی هاوبەش بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای هێرشەکەی سەر هەولێر، مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیێکی ھاوبەشی ئاسایشی لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکھێنا، تاوەکوو لێکۆڵینەوەی ورد بکەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو ھێرشە، لیوا یەحیا رەسوول گوتەبێژی مستەفا کازمی فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، بە كەناڵی کوردستان 24ی راگەیاند لیژنەکە دەستبەکار بووە و لە نزیکترین کاتدا ئەنجامی لێکۆڵێنەوەکانیان ئاشکرا دەکرێت.

لیوا یەحیا رەسوول گوتیشی "ئەمە فەرمانی فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی عێراقە، بێگومان بە ھەماھەنگیی سەربازی لە نێوان فەرماندەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لیژنەکە دروست بووە، تاوەکوو بگەینە ئەنجامی باش لە لێکۆڵێنەوەی رووداوی ھێرشە مووشەکییەکانی سەر ھەولێر، چوونکە ھەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق و گەلی کوردستانیش بەشێکن لە ئێمە، ھەر ئازارێک بەوان بگات، بە ئێمەش دەگات، بۆیە چاوەڕوانین لیژنەکە بگەنە ئەنجام و ئەنجامەکانیش بگەیەنن بە فەرماندەکان".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1069

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha