وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا: ئەمریکا هەنگاوی ئیستیفزازیانەی نا لە سووریا/ نیگەرانین لە هێرشی تورکیا بۆ عەفرین

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی رووسیا رای‌گەیاند لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکەن و نیگەرانن لە هێرشی تورکیا بۆ عەفرین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا نووسراوە: ''پنتاگۆن لەرێگەی دابین کردنی چەکی مۆدێرن بۆ گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئەمریکا هەنگاوی ئیستیفزازیی هاویشتوووە و بەهۆیەوە تورکیا ئۆپەراسیۆنی عەفرینی دەست پێکردوووە".

هەر لەو بەیاننامەیەدا زیادیش کراوە کە ڕووسیا نیگەرانە لەودۆخەی بە هۆی هێرشی تورکیاوە ئەنجام هاتۆتە گۆڕێ. هەر بۆیەش وەزارەتی دەرەوە ڕووسیا داوای لە هەر دوو لایەن کردوووە ددان بە خۆدا بنێن.

لە راگەیەندراوێکدا کە وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە بارەی هۆکارەکانی قەیرانی ناوچەکە و باکووری رۆژئاوای سووریا نووسراوە: ''ئەمریکا ناوچەیێکی دروست کرد لە سووریا کە زۆربەی دانیشتوووەکەی کوردن و هەوڵی دا ئەم ناوچانە داببڕێت پنتاگۆن لەرێگەی دابین کردنی چەکی مۆدێرن بۆ گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئەمریکا هەنگاوی ئیستیفزازیی هاویشتوووە و بەهۆیەوە تورکیا ئۆپەراسیۆنی عەفرینی دەست پێکردووە.بەهۆی هەنگاوە نابەرپرسیارانەکانی ئەمریکا لە سووریا، پرۆسەی چارەسەری لەو وڵاتە ، قۆناغی جنێڤ کەوتوونەتە ژێر هەڕەشەوە".

سوپای تورکیا پێشتر رای‌گەیاندبوو کە بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە ئۆپەراسیۆنی' لقی زەیتوونیان ' دەستی پێکردوووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10685

Your Comment

You are replying to: .
captcha