بەپێی هەواڵی کوردپرێس وەزارەتی بەرگریی رووسیا رۆژی شەممە كشانەوەی هێزەكانی لەكانتۆنی عفرین راگەیاند، ئەوەش بۆ پاراستنی سەلامی سەربازەكان.
وەزارەتەكە راشیگەیاند، ئەو یەكە سەربازییانەی لەكانتۆنی عفرین جێگیركراون و سەر بە وەزارەتی بەرگری بوون، لە عفرینەوە كشاونەتەوە و لە ناوچەكانی تەلرەفعەت جێگیر كراون.
وەزارەتی بەرگری رووسیا هۆكاری كشانەوەی هێزەكانی بۆ گرژییەكانی كانتۆنی عفرین گێڕاوەتەوە، كە بەهۆی هێرشی سوپای توركیاوە بۆ سەر كانتۆنەكە چەند رۆژێكە دروست بوووە.
توركیا ماوەیێكە دەستی بەهەڕەشەی هێرشكردنە سەر كانتۆنی عفرین كردوووە، كە بەدەست یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگەیە و لە ئەمڕۆشەوە دەستی بەهێرش كردوووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment