بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بیناڵی یێڵدرم رایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی عەفرین بەناوی "لقی زەیتون" لە کاتژمێر ١٧:٠٠ەوە دەستی پێکردووە.
هەروەها ئیسماییل ئومید ئاراباچی هەوڵنێری CNN کە لە سنووری باشووری تورکیادایە ڕایگەیاند: فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکیا چوونەتە خاکی سووریا و بنکەکانی YPGیان کردۆتە ئامانج.
پاش وتەکانی ئەردۆغان، سەبارەت بە دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی عەفرین فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا لە بنکەی ئاسمانیی هەشتمی دیاربەکرەوە فڕین و ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵیYPGیان لە ناوچەی جندرس و گوندی جەمەلە، حەمیدیە، حاجلار و تەل سلۆر بوردوومان کردووە.
شایانی باسە، ئۆپەراسیۆنی" لقی زەیتون" لە ژێر فەرمانی ژەنراڵ هولوسی ئاکار سەرۆکی ئەرکانی هێزەچەکدارەکانی تورکیا ئیدارە دەبێت. ئەو ئۆپەراسیۆنە " لە کاتژمێر ١٧:٠٠ەوە بە کاتی تورکیا دەستی پێکردووە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment