بەپێی هەواڵی کوردپرێس،کەناڵی تەلەفیزیۆنیی ڕووداو لە هەواڵێکی بەپەلەدا ڕایگەیاند نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پاش دیدرا لەگەڵ عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی خۆی بۆ ئێران دەست پێکرد.
کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر راگەیێندراوێکی لەبارەی سەردانەکە بڵاو کردووەتەوە و رایگەیاندووە: نێچیرڤان بارزانی لە درێژەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی و گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دیکە بە مەبەستی تاوتوێ کردنی پرسە سیاسی، ئابووری، ئەمنی و کولتوورییەکان سەردانی تاران دەکات و سبەی یەکشەممە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆ دەبێتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment