٢٠ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ١٩:٠٦
نێچیرڤان بارزانی گەیشتە تاران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 30ی بەفرانبار بەسەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتە تاران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،کەناڵی تەلەفیزیۆنیی ڕووداو لە هەواڵێکی بەپەلەدا ڕایگەیاند نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پاش دیدرا لەگەڵ عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی خۆی بۆ ئێران دەست پێکرد.

کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر راگەیێندراوێکی لەبارەی سەردانەکە بڵاو کردووەتەوە و رایگەیاندووە: نێچیرڤان بارزانی لە درێژەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی و گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دیکە بە مەبەستی تاوتوێ کردنی پرسە سیاسی، ئابووری، ئەمنی و کولتوورییەکان سەردانی تاران دەکات و سبەی یەکشەممە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆ دەبێتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10680

Your Comment

You are replying to: .
captcha