کاوە حەیاک لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا، ڕایگەیاند: کورتە فیلمی مانگ بە دەرهێنەریی ڕامین محەمەدیان گەیشتە بەشی کێبەرکێی سێهەمین میهرەجانی فیلمی کفالۆ لە ئیتالیا.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو فیلمە چیرۆکی پیرە پیاوێک دەگێڕێتەوە کە کچەکەی لە نێو ڕووبارێکدا نوقماو بووە و ئاو تەرمەکەی لەگەڵ خۆیدا بردوو و پیرە پیاوەکە بەو هۆیەوە تووشی نەخۆشیی دەروونی بووە.
حەیاک لە درێژەدا زیادی کرد: وێنەهەڵگرتنی ئەو فیلمە لە گوندی نیسک ئاوا سەربە شاری سەردەشت لە ماوەی 9 مانگدا ئەنجام دراوە.
ناوبراو گوتیشی: میهرەجانی فیلمی کافلۆی ئیتالیا سەرەتای مانگی مەیی 2018 واتا 11ی گوڵانی 1397 لە تەلاری Via Camillo Benso Conte di Cavour بەڕێوە دەچێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment