بەپێی هەواڵی کوردپرێس میدیاکانی تورکیا بەتایبەت ئانادۆڵۆ باس لەوە دەکەن لە ژێر ڕێوشوێنی توندی ئەمنیدا کاروانێک بریتی لە 20 پاسی هێزی سوپای ئازادی سووریا کە سەر بە تورکیان لە پارێزگای کیلیس بۆ پارێزگاکەی دیکەی باشووری ئەو وڵاتە واتا پارێزگای هاتای گوازراونەتەوە.
ئەلجەزیرەش لە زاری هەواڵنێری خۆیەوە لە ئەنتاکیە دەڵێت نزیک بە 15000 هێزی سەربزێوی سوپای ئازادی سووریا بۆ بەشداری لە ئوپەراسیۆنی تورکیا دژ بە هێزە کوردەکانی عەفرین بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوچەکە دەنێردرێن.
هەروەها ئەلجەزیرە دەنووسێت دۆخەکە لە عەفرین ئاڵۆزە و گوللەبارانی تاوچەکە تەشەنەی سەندوووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە نێوان 8000 بۆ 10000 شەڕڤانی کورد لە عەفریندان. کاربەدەستانی کوردی سووریا ڕایان گەیاندوووە ئەگەر بێتوو تورکیا هێرش بکاتە سەر عەفرین ئەوا هێزەکان خۆیان لە ناوچە ئازادکراوەکانی دەیرەزوور و ڕەقە بەرەو عەفرین جووڵە پێدەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment