ڕه‌خنه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌ی دیلۆیت بۆ وردبینی له‌ داهاتی نه‌وتی هه‌رێم ده‌گیرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕه‌خنه‌ له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ی كۆمپانیای "دیلۆیت" بۆ وردبینی له‌ داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌گیرێت ‌و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری سلێمانیش له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێت: ڕاپۆرته‌كه‌ "نه‌ک ڕووی ئه‌م حكوومه‌ته‌ی سپی نه‌كرد، به‌ڵكوو ڕه‌شتری كرد".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غالم محه‌مه‌د كه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌یه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌شڵێت: "له‌ ماتماتیكدا یه‌ک كۆی یه‌ک ده‌كاته‌ دوو، ئه‌وه‌ی له‌م ڕاپۆرته‌ هاتوووه‌ ژمێریارێكی ساده‌ ده‌توانێت هه‌ڵه‌كان دیار بكات".

ناوبراو چه‌ند نموونه‌یێكی بۆ قسه‌كانی هێناوه‌ته‌وه‌ به‌وه‌ی:

یه‌كه‌م: 10 ملیون به‌رمیل نه‌وت كه‌ پاره‌كه‌ی ده‌كاته‌ 419 ملیون دۆلار دیار نییه‌

دووه‌م: کۆی پاره‌ی شه‌ش مانگ ده‌كاته‌ زیاتر له‌ چوار ملیار و دووسه‌د ملیۆن دۆلار كه‌ به‌شی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، به‌ڵام كوا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران؟

سێیه‌م: ئه‌گه‌ر بۆ ساڵێک بێت نزیكه‌ی هه‌شت ملیار و نیو ده‌كات كه‌ له‌ عێراق (10) ملیار دولار ده‌هات به‌شی مووچه‌‌ و خزمه‌ت‌گۆزاری ‌و پرۆژه‌ ده‌كرد به‌ڵام ئێستا جێبه‌جێ ناكرێت .

چواره‌م: زیاتر له‌ 3 هه‌زار پرۆژه‌ له‌ كوردستان په‌ک خراوه‌، زیاتر له‌ 110 پرۆژه‌ له‌ سلێمانی وه‌ستاوه‌ .

پێنجه‌م: 7 مووچه‌ نه‌دراوه‌، ماوه‌ی دوو ساڵه‌ چاره‌كه‌ مووچه‌ ده‌درێت، كه‌ كه‌متره‌ له‌ 20 ملیار دولار، به‌ڵام رێژه‌یێكی زۆر نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كرێت.

شه‌شه‌م: 15 دۆلار به‌ ناوی رێگه‌ و بان وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام بۆ رێگه‌وبان خه‌رج ناكرێت وه‌ک رێگه‌ی كه‌لار سلێمانی كه‌ به‌ ڕێگه‌ی مه‌رگ ناسراوه‌ و به‌ پاره‌ی ساڵێكی ده‌توانین چاره‌ی ئه‌و رێگایه‌ بكه‌ین، بكرێته‌ دوو ساید.

كۆمپانیاكه‌ كۆمپانیایێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌ و نزیكه‌ی ساڵێک ده‌بێت وردبینی له‌ داهات ‌و به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه‌ به‌م دواییانه‌ ورده‌كارییه‌كه‌ی خرایه‌ ڕوو.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10671

Your Comment

You are replying to: .
captcha