به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غالم محه‌مه‌د كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌یه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌شڵێت: "له ماتماتیكدا یه‌ک كۆی یه‌ک ده‌كاته دوو، ئه‌وه‌ی له‌م ڕاپۆرته هاتوووه ژمێریارێكی ساده ده‌توانێت هه‌ڵه‌كان دیار بكات".
ناوبراو چه‌ند نموونه‌یێكی بۆ قسه‌كانی هێناوه‌ته‌وه به‌وه‌ی:
یه‌كه‌م: 10 ملیون به‌رمیل نه‌وت كه پاره‌كه‌ی ده‌كاته 419 ملیون دۆلار دیار نییه
دووه‌م: کۆی پاره‌ی شه‌ش مانگ ده‌كاته زیاتر له چوار ملیار و دووسه‌د ملیۆن دۆلار كه به‌شی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، به‌ڵام كوا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران؟
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر بۆ ساڵێک بێت نزیكه‌ی هه‌شت ملیار و نیو ده‌كات كه له عێراق (10) ملیار دولار ده‌هات به‌شی مووچه و خزمه‌تگۆزاری و پرۆژه ده‌كرد به‌ڵام ئێستا جێبه‌جێ ناكرێت .
چواره‌م: زیاتر له 3 هه‌زار پرۆژه له كوردستان په‌ک خراوه، زیاتر له 110 پرۆژه له سلێمانی وه‌ستاوه .
پێنجه‌م: 7 مووچه نه‌دراوه، ماوه‌ی دوو ساڵه چاره‌كه مووچه ده‌درێت، كه كه‌متره له 20 ملیار دولار، به‌ڵام رێژه‌یێكی زۆر نه‌وت هه‌نارده ده‌كرێت.
شه‌شه‌م: 15 دۆلار به ناوی رێگه و بان وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام بۆ رێگه‌وبان خه‌رج ناكرێت وه‌ک رێگه‌ی كه‌لار سلێمانی كه به ڕێگه‌ی مه‌رگ ناسراوه و به پاره‌ی ساڵێكی ده‌توانین چاره‌ی ئه‌و رێگایه بكه‌ین، بكرێته دوو ساید.
كۆمپانیاكه كۆمپانیایێكی نێوده‌وڵه‌تییه و نزیكه‌ی ساڵێک ده‌بێت وردبینی له داهات و به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه به‌م دواییانه ورده‌كارییه‌كه‌ی خرایه ڕوو.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment