به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گۆڕانکارییه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له سووریا به تایبه‌ت تۆپبارانی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا له عه‌فرین له‌لایه‌ن تورکیاوه -وێڕای ئاوڕدانه‌وه له‌وه‌ی که هه‌ر دووکیان هاوپه‌یمانیی ئه‌مریکا له ناوچه‌که دێنه ئه‌ژمار- ئه‌و پرسیاره دێنێته گۆڕی که ئه‌مریکا له شه‌ڕی نێوان تورکیا و کوردی سووریا پاڵپشتی کامیان ده‌کات؟
ئێلیزابت تئۆمان شرۆڤه‌کاری پرسه‌کانی تورکیا له په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌وباره‌وه به گۆڤاری نیووز ویک ده‌ڵێت: سوود و زه‌ره‌ری سیاسه‌تی ئه‌مریکا و تورکیا له سووریا یه‌کێکه. تورکیا خه‌ریکه له سووریا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ئه‌مریکا شه‌ڕ ده‌کات؛ به واتایێکی‌تر، تورکیا خه‌ریکه له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ شه‌ڕ ده‌کات. موناقیشه له‌سه‌ر هێزه‌کانی کوردی سووریا (YPG) بۆته له‌مپه‌رێکی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئامانجی هاوبه‌شی ئه‌و دوو وڵاته له سووریا بۆ نموونه وازهێنانی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات. ئه‌مریکا گرینگیی کێشه‌ی ئێستا و پێویستی چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و بابه‌ته به که‌م بایه‌خ ده‌زانێت.
ناوبراو زیادی کرد: تورکیا بنه‌مای سیاسه‌تی خۆی له سووریای له‌سه‌ر ئه‌و گریمانه‌یه بنیات ناوه که هێزه‌کانی YPG له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی په‌که‌که و له ده‌رئه‌نجامدا ناکۆکیی ناوخۆییی تورکیا پێوه‌ندیی نییه به‌ڵام تورکیا درێژه به دروست کردنی ته‌نگه‌ژه له سووریا ده‌دات تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی که ئه‌مریکا ڕاستییه‌کان قبووڵ بکات.
جنیفر کافارلا کارناسی باڵای بواری هه‌واڵگری له په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی شه‌ڕ پێی وایه وێ‌ده‌چێت ئه‌مریکا له ڕێگای سه‌ربازییه‌وه وه‌ڵامی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین نه‌داته‌وه به‌ڵام هه‌وڵ ده‌دات ڕێگری له هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر مه‌نبه‌ج بکات که ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی هێرش‌کردنه سه‌ر ئه‌و شوێنه‌شی کردبوو.
به بۆچوونی کارناسان، گرینگ‌ترین داڵغه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا له داهاتوودا ڕێگری له ته‌شه‌نه سه‌ندنی ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان تورکیا و کوردی سووریایه چوونکه هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین شه‌ڕێکی به‌ربڵاوی نێوان هه‌ر دوو لای به‌دواوه ده‌بێت.
کافارلا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری کاردانه‌وه‌ی ئه‌مریکا به شه‌ڕی تورکیا و کوردی سووریا جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌مریکا ته‌رکیز له‌سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه ده‌کاته‌وه و وێ‌ده‌چێت هه‌وڵ ده‌دات هێڵێکی سوور بۆ کاردانه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ئامێزی YPG دیاری بکات که ده‌توانێت شه‌ڕه‌که په‌لکێشی سنووره‌کانی تورکیا بکات. په‌لکێش بوونی شه‌ڕی YPG بۆ ناو سنووره‌کانی تورکیا، ئه‌مریکا ناچار ده‌کات پێداچوونه‌وه له‌سه‌ر چییه‌تی و ئاستی پاڵپشتیی ئه‌و وڵاته له YPG بکاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment