به‌غدا 3 سیناریۆی بۆ ناردنی مووچه‌ی هه‌رێم پیشنیاز كردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌غدا ئاماده‌ییی ده‌ربڕیوه‌ كه‌ مووچه‌كان له‌ ڕێگای خۆیه‌وه‌ بنێرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سێ سیناریۆی پێشنیاز كردوووه‌ و بڕیاریشه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ لێژنه‌یێک له‌ به‌غداوه‌ بۆ وردبینی كردنی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و چۆنییه‌تیی دابه‌ش كردنی مووچه‌ سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ره‌ڕای نزیک بوونه‌وه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌ یه‌كتر بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كیشه‌كان و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گوشاره‌ نێوده‌وڵه‌تيیه‌ی كه‌ له‌سه‌ر به‌غدا هه‌یه‌ تا ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی هاوكاریی و قه‌رزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌سه‌ره‌، به‌غدا به‌ مه‌رج ئاماده‌یه‌ ته‌نانه‌ت مووچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ش بنێرێت.

به‌غدا 3 ڕێگای وه‌كوو 3 سیناریۆ دیاریی كردوووه‌ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی سه‌رپشک كردوووه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی یه‌كێكیان.

سیناریۆی یه‌كه‌م

به‌غدا له‌ ڕێی بانكه‌كانی خۆیه‌وه‌‌ ڕاسته‌وخۆ مووچه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرێت، گرفتی ئه‌و ڕێگایه‌ش كه‌می بانكه‌كانی سه‌ر به‌ به‌غدایه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

سیناریۆی دووه‌م

به‌غدا له‌ ڕێی پارێزگاكانه‌وه‌ مووچه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرێت، ئه‌مه‌ش گرفتی یاسایی هه‌یه‌ و ده‌بێت به‌غدا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داراییی هه‌رێمی كوردستاندا بكات نه‌ك پارێزگاكان.

سیناریۆی سێيه‌م

به‌غدا له ڕێی چه‌ند لیژنه‌یێكه‌وه‌ له‌ كوردستان مووچه‌ دابه‌ش ده‌كات، ئه‌وه‌شیان ڕێگایێكی دژواره‌ چوونكه‌ دابه‌ش كردنی مووچه‌ی ئه‌و هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌ی كوردستان به‌ كاری چه‌ند لێژنه‌یێک به‌ ئاسانی جێبه‌جێ نابێت.

هاوكات تاوه‌كوو ئێستا چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سانه‌ یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ مۆڵه‌تی بێ‌مووچه‌ بوون یاخود حكوومه‌تی هه‌رێم خۆی ئاماده‌ نه‌بوووه‌ بایۆمه‌ترییان بۆ بكات و ڕوونیش نيیه‌ داخۆ ئه‌وان ده‌توانن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن یاخود ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10661

Your Comment

You are replying to: .
captcha