پانکییه‌کانی سنه چوونه فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ییی فه‌جر

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر/ کوردی- شانۆی کوردیی پانکییه‌کان که له فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی سه‌قز 7 خه‌ڵاتی سه‌ره‌کی به‌ده‌ست هێنا بۆ به‌شداریی له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ییی فه‌جر له تارانی پایته‌ختی ئێرانیش هه‌ڵبژێردرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ته‌ره‌قی ده‌رهێنه‌ری شانۆكه‌یه‌ كه‌ یه‌کێكه‌ له هونه‌رمه‌ندانی شانۆی کوردستان‌ و تا ئێستا 9 شانۆی له هه‌گبه‌یدایه و له ده‌یان شانۆ و به‌رهه‌می سینه‌مایی و دراما وه‌کوو ئه‌کته‌ر به‌شداریی كردوووه‌.

نووسه‌ری پانکییه‌کان "سابیر نیکبه‌خت"ه و داڕێژه‌ری ڕووناکیی "حه‌مید قه‌وامی"، زاهد زه‌ندی و سومه‌ییه ڕه‌حیمی دوو ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کیی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ن.

بابه‌تی شانۆی پانکییه‌کان له‌ سه‌ر ژیانی کۆڵبه‌رانی سه‌ر سنووری کوردستانه‌.

ئه‌م شانۆیه ڕۆژی دووشه‌ممه 2ی ڕێبه‌ندان 22/1/2018 له هۆڵی "هونه‌ر" له پایته‌ختی ئێران پێشکه‌ش به لایه‌نگرانی هونه‌ری شانۆ ده‌کرێ.

شایانی باسه؛ فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ییی "فه‌جر" گرینگترین ڕووداوی شانۆیی ئێرانه که هه‌ر ساڵه به به‌شداریی چه‌ندین وڵاتی دونیا به‌ڕێوه ده‌چێ.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10658

Your Comment

You are replying to: .
captcha