بوردومانی عه‌فرین و شه‌هبا له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه‌ هێشتا به‌رده‌وامه‌

به‌شی تورکیا- سوپای تورکیا له‌ درێژه‌ی هێرشه‌کانی خۆیدا بۆ ناوچه‌ی عه‌فرین له‌ باکووری سووریا ئه‌مڕۆ 20ی جانیڤێری 2018ش هه‌ندێک له‌ ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری عه‌فرین و شه‌هبای بوردومان کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی تورکیا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ی کرده‌ هێرشی سوپای ئه‌و وڵاته‌ بۆ سه‌ر کانتۆنی عه‌فرین و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مڕۆ 20ی جانیڤێری 2018 هێرشی تۆپخانه‌کانی سوپای تورکیا بۆ بنکه‌ و باره‌گاکانی یه‌په‌گه‌ له‌ عه‌فرین درێژه‌ی هه‌یه‌ و هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئه‌م وڵاته‌ سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆش په‌ناگه‌ و هه‌ماری چه‌ک و چۆڵی سه‌ربازیی یه‌په‌گه‌یان کردۆته‌ ئامانج.

هه‌روه‌ها زانیارییه‌ وه‌ده‌ستهاتوووه‌کان له‌ سه‌رچاوه‌ کوردییه‌کانه‌وه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ پشتڕاست ده‌که‌نه‌وه‌ و وێڕای ئه‌وه‌ش باس له‌ فڕینی به‌ربڵاوی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی سوپای تورکیا له‌ ئاسمانی عه‌فرین و ناوچه‌ی ڕاجۆ ده‌که‌ن.

له‌ هێرشه‌کانی ئه‌وڕۆدا گونده‌کانی عاقبه‌، ئیساکا و قه‌ره‌بابا له‌ ناوچه‌ی ڕاجۆ و گونده‌کانی حه‌ساجک و سمۆقا له‌ ده‌وروبه‌ری شه‌هبا کراونه‌ته‌ ئامانجی تۆپخانه‌کانی سوپای تورکیا.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Haber7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10654

Your Comment

You are replying to: .
captcha