به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته، که‌شناسانی ڕووسیا ده‌ڵێن شاری مۆسکۆ له مانگی دیسێمبێری 2017دا که‌مترین تیشکی خۆری به‌ر که‌وتوووه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ته‌نها بۆ شه‌ش خوله‌ک تیشکی خۆر به‌ر شه‌قامه‌کانی ئه‌و شاره که‌وت و ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ساڵانی پێشووتر له‌و مانگه‌دا شارنشینان چه‌ندین کاتژمێر تیشکی خۆریان ده‌بینی.
به شێوه‌یێکی گشتی زستانی ڕووسیا سارده به‌ڵام تا ئێستا وا دیاره که زستانی ئه‌مساڵ له ساڵانی‌تر ساردتره و پله‌ی گه‌رما له کۆماری یاقووتستان له ڕۆژهه‌ڵات بۆ 60 پله‌ی ژێر سفر دابه‌زیوه.
کۆماری یاقووتستان که کۆماری (ساخا)یشی پێ ده‌ڵێن ساردترین ناوچه‌یه له ڕووسیا. که‌شناسان ده‌ڵێن هه‌رچه‌ند ئه‌و ناوچه‌یه له هه‌موو ناوچه‌کانی‌تر ساردتره به‌ڵام به شێوه‌یێکی گشتی سه‌رمای ئه‌مساڵ زۆر نائاسایییه.
له ڕۆژانی ڕابردوودا پله‌ی گه‌ما دابه‌زی بۆ ژێر 50 پله که له‌و کاتانه‌دا منداڵان له ماڵه‌وه ده‌مێننه‌وه و ده‌رگای قوتابخانه‌کانیش داده‌خرێن.
ڕۆمن وێڵفاند سه‌رۆکی ناوه‌ندی که‌شناسیی ڕووسیا سه‌رمای مانگی ڕابردووی مۆسکۆی بۆ ئه‌و گه‌رده‌لووله سارده گه‌ڕانده‌وه که له ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سییه‌وه هه‌ڵی کردبوو.
شایا‌نی باسه له ساڵی 2000دا و هه‌ر له هه‌مان مانگدا سه‌رمایێکی هاوشێوه مۆسکۆی گرته‌وه و شارنشینان له‌و ده‌مه‌دا ته‌نها سێ کاتژمێر تیشکی خۆریان به‌ر که‌وت.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment