به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گه‌له ئه‌ستێره‌که ناویان لێناوه "ئیل گۆردۆ" که وشه‌یێکی ئیسپانییه به مانای قه‌ڵه‌و دێت. یه‌که‌م جار له ساڵی ٢٠١٤دا تیره‌که‌ی ئاشکرا کرا و له ڕووی ته‌کنیکییه‌وه ناوی "ACT-CLJ0101-4915" لێنراوه.
به گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی که له‌لایه‌ن ده‌زگای ناساوه ده‌رکراوه ئه‌م گه‌له ئه‌ستێره‌یه به گه‌وره‌ترین و گه‌رمترین و ڕووناکترین داده‌نرێت تاوه‌کوو ئێستا دۆزرابێته‌وه.
گه‌له ئه‌ستێره‌ی بۆمبی وه‌سفێکه له زانستی گه‌ردوونناسیدا و کاتێک به کار ده‌هێنرێت که گه‌له ئه‌ستێره‌کان زۆر بن. ئه‌م جۆره گه‌له ئه‌ستێره بۆمبیانه له‌سه‌ر شێوه‌ی ژماره‌یێکی زۆر گه‌له ئه‌ستێره کۆ ده‌بنه‌وه و به‌هۆی هێزی ڕاکێشانێکی هاوشێوه‌ی نێوان ژماره‌یێک گه‌له ئه‌ستێره‌وه و شێوه‌ی دروست بوونیان پێویستی به ملیاره‌ها ساڵ هه‌یه.
به گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی که ساڵی ٢٠١٢ له‌لایه‌ن ته‌لیسکۆپی "زه فری لارجی" سه‌ر به چاودێری گه‌ردوونی باشووری ئه‌ورووپا و "بنکه‌ی چاودێریی چاندرای تیشکی ئێکسی" سه‌ر به ئاژانسی ناسا و "ته‌لیسکۆپی ئه‌تاکاما کۆمۆلۆجی"یه‌وه گیراون گه‌له ئه‌ستێره‌ی ئیل گۆردۆ له دوو گه‌له ئه‌ستێره‌ی بۆمبی جیاواز پێکهاتوووه که به خێرایی ملیاره‌ها ساڵ به‌ر یه‌کتر ده‌که‌ون له کاتژمێرێکدا. هه‌روه‌ها تێگه‌یشتنی چۆنیه‌تیی پێکهاتنی ئه‌م گه‌له ئه‌ستێرانه زۆر قورسه چوونکه له دروست بوونیدا پشت به ته‌نی ڕه‌ش له‌گه‌ڵ وزه‌ی تاریکی ناو گه‌ردوون ده‌به‌ستێت.
ته‌لیسکۆپی هابل ساڵی ٢٠١٤ تیره‌ی ئیل گۆردۆی دۆزییه‌وه که له‌سه‌ر شێوه‌ی وزه‌ی تاریک بوو، هه‌روه‌ها به‌شێکی گه‌وره‌ی له‌و گازه گه‌رمه پێکهاتبوو که به‌هۆی به‌ریه‌ککه‌وتنی دوو گه‌له ئه‌ستێره‌که دروست بووبوو.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment