به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دلێر ماوه‌تی، به‌خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه پرۆژه‌یێکی ھاوپه‌یمانان ھه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه و ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا "که سێ وڵاتی گرنگ بوون بۆ ھاوکاری کردنی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان".
به وته‌ی ئه‌و، جگه له‌و ٤١٥ ملیۆن دۆلاره‌ی ئه‌مه‌ریکا له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی داعش-دا بۆ پیشمه‌رگه خه‌رجی کرد "ئه‌مساڵیش ٣٦٥ ملیۆن دۆلاری تریان ته‌رخان کردوووه بۆ ھێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌ڵام تا ئێستا نه‌چۆته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه".
ھه‌روه‌ھا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ٣٥ خاڵیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داڕشتوووه که له ماوه‌ی ٣ ساڵدا ھه‌موو ھێزی پێشمه‌رگه بخه‌نه ڕاھێنانه‌وه ھێزێکی سه‌ربازی له پێشمه‌رگه دروست بکرێت.
پێش کۆنترۆڵ کردنه‌وه‌ی موسڵ له ده‌ستی داعش به‌پێی پرۆتۆکۆلێک، ئه‌مه‌ریکا ٤١٥ ملیۆن دۆلاری بۆ ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه خه‌رج کرد.
پاره‌که وه‌ک مووچه‌ی مانگانه به‌و ھێزانه‌ی پێشمه‌رگه درا که سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن و تێکه‌ڵ کراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment