به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو (هه‌ینی 19ی جانیڤێری) کۆمپانیای جه‌نێل ئێنێرژی ڕایگه‌یاند: به‌راوردی نوێ ده‌ریده‌خات که ڕێژه‌ی پاشه‌که‌وتی گازی سروشتیی دوو کێڵگه‌ی گازیی هه‌رێمی کوردستان به ناوه‌کانی "بینا باوه" و "میران" زیادی کردوووه.
به‌پێی به‌راورده‌کان، ڕێژه‌ی پاشه‌که‌وتی گازی سروشتی له‌و دوو کێڵگه گازییه له 10.160 میلیارد فووتی سێجاوه بۆ زیاتر له 14.792 میلیارد فووتی سێجا به‌رز بۆته‌وه.
په‌یمانگای ڕاوێژی RPS که هه‌ڵسه‌نگاندنێکی نوێ له‌سه‌ر پاشه‌که‌وتی ئه‌و دوو کێڵگه گازییه ئه‌نجام داوه له ڕاپۆرتێکدا ده‌نووسێت: ڕێژه‌ی پاشه‌که‌وتی گازیی کێڵگه‌ی میران له 3 میلیارد و 688 میلیۆن فووتی سێجا 78 له‌سه‌د به‌رز بۆته‌وه و به 6 میلیارد و 562 میلیۆن فووتی سێجا گه‌یشتوووه و ڕێژه‌ی پاشه‌که‌وتی گازیی کێڵگه‌ی بیناباوه 27 له‌سه‌د به‌رز بۆته‌وه و له 6 میلیارد و 472 میلیۆن فووتی سێجا به 8 میلیارد و 230 فووتی سێجا گه‌یشتوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment