عەفرین ئەلباب نییە/ نەبوونی پشتیوانیی ئاسمانی خەساری زۆری لێدەکەوێتەوە

بەشی تورکیا- کەماڵ قلیچدار ئوغڵوو ڕێبەری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا دەڵێت عەفرین وەکوو ئەلباب نییە و هێرش بۆ ئەو شارە بەبێ پشتیوانیی ئاسمانی خەساری زۆری لێدەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەماڵ قلیچدار ئوغڵوو ڕێبەری پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕای‌گەیاند: حکوومەتی تورکیا لە ئێستدا باسی عەفرین دەکات. عەفرین ئەلباب نییە. لە ئەلبابدا ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی هەبوو و هەوڵەکانی تورکیا لەلایە سووریا< ئەمریکا و ڕووسیاوە قبووڵ کرابوو. بەوەشەوە ٧٢ چەکداری سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنەکەدا گیانیان لەدەست دا.

لە درێژەدا ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: سەرەتا دەبێ تا دوا چرکە لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە بەدواداچوون بکرێت. هەوڵەکانی ژەنراڵ ئاکار و هاکان فیدان جێگای ڕێزن. دەبێ دیپلۆماسی تا دوا ساتەکان لەگەڕدا بێت. بەبێ پشتیوانیی ئاسمانی هێرش بۆ عەفرین زیان و خەساری زۆری بەدواوە دەبێت. منداڵی فەقیر و هەژاری ئەم وڵاتە ڕەوانەی عەفرین مەکەن.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی جومهوریەت

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 10634

Your Comment

You are replying to: .
captcha