هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم پێویستی بە ڕێککەوتنی لایەنەکانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان دوا هەڵوێستی ئەو حزبە سەبارەت بە هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم ئاشكرا دەكات و دەڵێت: لەگەڵ هەمواركردنەوەی یاساكەداین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد عەلی وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو داوایەی چەند لایەنێك كە سەبارەت بە یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم و هەمواركردنەوەی، تەنها بابەتێكە باسی لێوەكراوە و بە جدی لەپەرلەمان كاری لەسەر نەكراوە.

وتیشی: پارتی لەگەڵ هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمدایە بەتایبەت كە گۆڕانكاری لەچەند بڕگەیێگی یاساكەدا بكرێت، جگە لەوەش چاوەڕوان دەكرێت لە داهاتوودا بۆچوونی جیاوازمان لەسەر ئەو پرسە هەبێت.

ئەوەشی ڕوون كردەوە: هەمواری یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم پرسێكی سیاسیە و پەیوەستە بە سیستمی سیاسیی هەرێمەوە، دەبێت بابەتی سەرۆكایەتیی هەرێمیش تەوافوقی لایەنەكانی لەسەر بكرێت.

وتەبێژەكەی پارتی هۆشداری توندی دایە لایەنە سیاسیەكان و وتی: هەمواری یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم پرسێكی چارەنوس‌سازە، بۆیە بەیەك لایەن و دوو لایەن ئەو بابەتە تێناپەڕێندرێت، پێویستە تەوافوقی سەرجەم لایەنەكانی لەسەربێت.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 10633

Your Comment

You are replying to: .
captcha