بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەجیبە نەجیب لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا باس لەوە دەکات ئێمە ئەولەوییەتی ئەتنیکیمان هەیە و بایکۆتی هەڵبژاردنەکان لە پارێزگای کەرکووک بە واتای دەربڕینی ناڕەزایەتی هەمبەر دۆخی ئێستای پارێزگاکەیە و دەشڵێت: پاش ئاسایی بوونەوەی دۆخی کەرکووک بۆ ئەو شارە دەگەڕێینەوە. لە ئێستادا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار هاووڵاتیی کەرکووکی ئەو شارەیان چۆڵ کردووە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی هەموو مەکتەب و نووسینگەی پارتییان لە شارەکەدا داگیر کردووە. بەم هەلومەرجەی ئێستاوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا مومکین نییە و سەرەڕای ئەوەش بەشداری کردنمان بە واتای قبووڵ کردنی دۆخەکە دەبێت.
سەبارەت بە هەندێک ڕاپۆرت لەسەر ئەوەی کوردەکان پێیان خۆشە هەڵبژاردنەکان دوا بکەون یان خۆ کورد تەگەرە دەخاتە بەردەم پەسند بوونی پرۆژەیاسای بووجەی ٢٠١٨ی عێراق نەجیبە نەجیب ڕوونی کردەوە: کورد پشتیوانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە و لە ڕاستیدا هیچ پێوەندییێک نێوان هەڵبژاردن و پەسند کردنی پرۆژەیاسای بووجەی ٢٠١٨ی عێراقدا نییە. هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٤ەش پێش پەسند بوونی پرۆژەیاسای بووجە بەڕێوەچوو.
سەرچاوە: شەرقولئەوسەت
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment