شاسوار عەبدولواحید و برێت مەک‌گۆرک کۆ بوونەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لە هەولیر سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش و شاندێکی باڵای ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا کۆبوویەوە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاتژمێر ٩ی بەیانیی ئەمڕۆ، شاسوار عەبدولواحید لەگەڵ برێت مەک‌گۆرگ نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەری دژی داعش و ئه‌ندریۆ پیک یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و کین گرۆس کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستاندا کۆبووەوە.

لە کۆوبونەوەکەدا، هەر دوو لا هاوڕابوون کە هەڵبژاردن تاکە چارەسەرە بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق.

هەروەها برێت مەک‌گۆرگ بە پێویستی زانی دید و بۆچوونی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بزانێت لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لە بەرامبەریشدا شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دید و بۆچوونی جووڵانەوەکەیانی لە سەر پرسی هەلبژاردن و پێویستی گەشەپێدانی پڕۆسەی دیموکراسی خستە ڕوو.

کۆبوونەوەکە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند و هەر یەک لە ئارام سەعید ئەندامی ئەنجومەنی باڵای جووڵانەوەی نەوەی نوێ و سەرکەوت شەمسەدین لە لایەن نەوەی نوێوە بەشداریی کۆبوونەوەکەیان کرد.

سه‌رچاوه‌: NRT

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10612

Your Comment

You are replying to: .
captcha