پاش تووڕە بوونی ئەردۆغان، ئەمریکا هەڵویستی خۆی لەبارەی پەکەکە دەگۆڕێت

بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە پێش تووڕە بوونی بەرپرسانی تورکیا، لەبارەی بەرپرسیارێتیی پەکەکە لە کوشتنی 13 هاووڵاتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان گومانی هەبوو، ڕایگەیاندووە پەکەکە بەرپرسی ڕووداوەکەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس: کاردانەوەی یەکەمی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا لەبارەی کوژرانی 13 هاووڵاتیی تورکیا لەکاتی هێرشی سوپای ئەو وڵاتەدا بۆسەر پەکەکە لە چیای گارە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بووە هۆی تووڕەیی بەرپرسانی تورکیا لەوان ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و باڵیۆزی ئەمریکاش لە ئەنقەرە لەسەر ئەو بابەتە بانگهێشت کرا.

وەزارەتی دەروەی ئەمرکیا لە کاردانەوەی یەکەمیدا لەبارەی ئەو ڕووداوە ڕایگەیاند: "ئەگەر بسەلمێندرێت کە پەکەکە بەرپرسی کوژرانی ئەو 13 کەسەیە، واشنتن بە توندی ئیدانەی ئەو هەڵمەتە دەکات".

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا لە بەیاننامەیێکی نوێدا، ئاماژەی داوە بە هەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان مەولوود چاوش ئۆغڵۆ لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەروەی ئەمریکا و وتووە: ئەمریکا سەرخۆشیی خۆی لەبارەی کوژرانی هاووڵاتییانی تورکیا لە هەرێمی کردستان ڕاگەیاندووە و جەختی لە بەرپرسیارێتی پەکەکە لەو هێرشەدا کردۆتەوە.

بەم حاڵەشەوە وەزیری دەروەی ئەمریکا جەختی کردۆتەوە کە نابێت تورکیا سیستەمی بەرگریی ئیس-400ی ڕووسی بەکار بێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1061

Your Comment

You are replying to: .
captcha