خوێندکارێکی زانستگای ورمێ خه‌ڵاتی سەنتەری نیشتمانیی نوخبه‌کان له‌ ساڵی 96 وه‌رده‌گرێت

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- خوێندکارێکی زانستگای ورمێ توانیی خه‌ڵاتی ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییی نوخبه‌کان له‌ ساڵی خوێندنی 97-96 مسۆگه‌ر بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا به‌یک خۆر میزی خوێندکاری دوکتۆرای پسپۆڕی فیزیۆلۆژی گیاییی کۆلێژی زانستیی زانستگای ورمێ توانیی خه‌ڵاتی ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی نوخبه‌کان له‌ ساڵی خوێندنی 97-96 وه‌ده‌ست بهێنێت.

ناوبراو قۆناغی به‌کالریۆسی خۆی له‌ به‌شی بوونه‌وه‌رناسیی زانستیی گیایی له‌ زانکۆی فرده‌وسی مه‌شهه‌د به‌ پله‌ی یه‌که‌م و نێوه‌ندی ڕه‌قه‌می ئه‌و خوێندکاره‌ 49/17 بوو و به‌ به‌کارهێنانی ئیمتیازی "استعداد درخشان" له‌ به‌شی فیزیۆلۆژی گیاییی قۆناغی ماسته‌ری هه‌مان زانستگا درێژه‌ی به‌ خوێندن دا.

ده‌رئه‌نجامی چالاکییه‌کانی توێژینه‌وه‌ی به‌یک خۆر میزی تاکوو ئێستا له‌چاپدانی 10 وتاری ISI و ISC و هه‌روه‌ها ئێدیتوری و قبووڵ‌کردنی 7 وتار له‌ کۆنفڕانسه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10598

Your Comment

You are replying to: .
captcha