به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا به‌یک خۆر میزی خوێندکاری دوکتۆرای پسپۆڕی فیزیۆلۆژی گیاییی کۆلێژی زانستیی زانستگای ورمێ توانیی خه‌ڵاتی ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی نوخبه‌کان له ساڵی خوێندنی 97-96 وه‌ده‌ست بهێنێت.
ناوبراو قۆناغی به‌کالریۆسی خۆی له به‌شی بوونهوهرناسیی زانستیی گیایی له زانکۆی فرده‌وسی مه‌شهه‌د به پله‌ی یه‌که‌م و نێوه‌ندی ڕه‌قه‌می ئه‌و خوێندکاره 49/17 بوو و به به‌کارهێنانی ئیمتیازی "استعداد درخشان" له به‌شی فیزیۆلۆژی گیاییی قۆناغی ماسته‌ری هه‌مان زانستگا درێژه‌ی به خوێندن دا.
ده‌رئه‌نجامی چالاکییه‌کانی توێژینه‌وه‌ی به‌یک خۆر میزی تاکوو ئێستا له‌چاپدانی 10 وتاری ISI و ISC و هه‌روه‌ها ئێدیتوری و قبووڵکردنی 7 وتار له کۆنفڕانسه نه‌ته‌وه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment