بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی زیندانی کراوی پارتی دیموکراتیکی گەلان کە ئەمڕۆ بۆ پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکانی لە دوو دادگادا ئامادە بوو، لە یەکێک لە دۆسیەکانیدا مەحکووم دەکرێت.
دەمیرتاش لە لقی 10ی دادگای ئەستەمبۆڵدا بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا مەحکووم کرا.
دەمیرتاش پێش هەڵبژادنەکانی 7ی جوونی 2015 سۆیلۆی کردە بەردەنگ و وتی: ئێوە 3 هەزار کەستان کۆ کردوەتەوە و لە شارەکاندا دەگەڕن بۆ فریو دانی خەڵک.
دۆسیەی دیکەی دەمیرتاش لە لقی 5ی دادگای ئەستەمبۆڵ بەدواداچووونی بۆ کرا.
سەرچاوە: فورات نیووز
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment