به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئومێد خۆشناو سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان به تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: له هه‌موو وڵاتێک و سیسته‌مێک و شێوازێکی ئیداره‌دان و حوکمڕانی، پێویست ده‌کات هێزه‌کان پشتیوانیی سیاسی له حکوومه‌ت و حوکمڕانی بکه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی له کوردستان ده‌گوزه‌رێ ڕێک پێچه‌وانه‌یه بۆیه ده‌رکه‌وت ئه‌و ڕێککه‌وتن و هاوپه‌یمانێتییه‌ی له دروست کردنی کابینه‌ی حکوومه‌ت کرابوو سه‌رکه‌وتوو و دروست نه‌بوو.
سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی کۆبوونه‌وه‌کان به بێ ئه‌نجام ناو ده‌بات و ده‌ڵێت: "ئێستا به فه‌رمی هه‌ر سێ لایه‌نی گۆڕان، یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ یه‌کلا بوونه‌وه و بڕیاری کشانه‌وه‌یان له کابینه‌ی حکوومه‌ت خسته ڕوو، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه یه‌کێتییه، ئه‌ویش تا هه‌نووکه پشتیوانێکی دروستی حکوومه‌ت نییه بۆیه ڕێگای دروستی به‌رده‌ممان جه‌ماوه‌ره و سه‌نگی مه‌حه‌ک خه‌ڵکی کوردستانه. با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕای گشتی و ده‌رکه‌وت کۆبوونه‌وه و دانیشتنه دوو قۆڵی و چه‌ند قۆڵییه‌کان هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بوو".
ئۆمێد خۆشناو ده‌شڵێت: "با چیتر فێڵ له خۆمان و خه‌ڵک نه‌که‌ین، ڕێگای ڕاستی به‌رده‌ممان هه‌ڵبژاردنه و هیچ بژارده‌ی باشترمان له به‌رده‌م نییه و نابێ. ئیتر ده‌خوازێ چیتر هه‌وڵ نه‌ده‌ین بۆ ده‌ره‌نگ که‌وتنی هه‌ڵبژاردن به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر خه‌می خاک و نیشتیمان و خه‌ڵکمانه، ده‌خوازێ به زووترین کات هه‌ڵبژاردن بکرێ".
شایانی باسه؛ رۆژی 20-12-2017 بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان کشانه‌وه‌یان له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یاند و ڕۆژی 16-1-2018ش یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان هه‌مان بڕیاری دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment