١٧ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ١٢:٢٨
دەمیرتاش جارێکی دیکە دەچێتە بەردەم دادگا

بەشی تورکیا- سەڵاحەدین دەمیرتاش ئەمڕۆ بۆ جاری دووهەم دەچێتە بەردەم دادگا و شارەوانی ئەنقەرە بڕیاری قەدەغەکردنی هەموو جۆرە چالاکییێکی دەرکرد لە نزیک ئەو دادگایەی ئەمڕۆ دادگایی کردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپەی تێدا بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەڵاحەدین دەمیرتاش چوووە ناو دادگای ئەنقەرە و بڕیارە دانیشتنی دووەمی دادگایی کردنەکەی بەڕێوە بچێت.

بە گوێرەی نووسراوێکی فەرمی، شارەوانی ئەنقەرە هەموو جۆرە چالاکییێکی خۆپیشاندان، گردبوونەوە و هوتافکێشانی لەبەردەم دادگاکەدا قەدەغە کردوووە.

دوانیوەڕۆی رۆژی 12ی ئەم مانگە دەمیرتاش ھاوسەرۆکی ھەدەپە لە یەکەمین دانیشتنی دادگایی کردنیدا دوای 14 مانگ لە دەستبەسەر کردنی، لە دادگای ئەنقەرە دەرکەوت و کۆمەڵێک خەڵک لە دەورووبەری دادگا لە پێشوازییدا وەستابوون.

دادگاییەکەی ئەمڕۆی دەمیرتاش لەسەر دوو کەیسی جیاواز دەبێت و گوێ لە وتەکانی دەگیرێت.

دانیشتنی یەکەم بۆ وەرگرتنی وتەکانی دەمیرتاش دەبێت لەسەر ئەو وتانەی کە لە ساڵی 2015 دا بەر لە ھەڵبژاردنەکان بە سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیای وتوە بە تۆمەتی "بێڕێزی پێکردن" دادگایی دەکرێت.

ھەروەھا دانیشتنی دووهەم بۆ گوێ گرتنە لە وتەکانی دەمیرتاش سەبارەت بە کەیسی"سووکایەتی کردن بە دەوڵەت و حکوومەتی تورکیا."

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10571

Your Comment

You are replying to: .
captcha