بەپێی هەواڵی کوردپرێس کەریمی قدووسی ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەڕلەمانی ئێران لەو بارەیەوە بە کوردپرێسی وت: لە دانیشتنەکەی ئەستانە لە سەر ئیدلب و هەموو ئەو ناوچانەی تیرۆریستی تێدایە ڕێکەوتین کە هەر سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لەجێگای حکوومەتی سووریا ئیدارەی بکەن.
ناوبراو زیادی کرد: هەر هەنگاوێک کە پێچەوانەی ڕێکەوتنی ئەستانە بێت ئەو ڕێککەوتنە پێشێل دەکات و بە هیچ لەونێک قبووڵ­کراو نییە. بۆیە تورکیا دەبێت ڕێز لە سەروەریی سووریا بگرێت.
شیاوی ئاماژەیە ماوەی چەند ڕۆژە بەرپرسانی تورکیا باسی هێرش­کردنە سەر عەفرین دەکەن و لە بەرانبەردا ئەنجومەنی ئیداریی عەفرینیش ڕاگەیەندراوێکی دەرکردوووە و تێیدا باسی مافی ڕەوای خۆی بۆ بەرگری کردن کردوووە.
کۆدی هەواڵنیر: 60101
Your Comment