تورکیا بۆی نییە هێرش بکاتە سەر عەفرین

بەشی ئێران- کەریمی قدووسی لە لێدوانێکدا دەڵێت: هەر چەشنە هەڵمەتێکی سەربازیی تورکیا بۆ عەفرین پێچەوانەی ئیتفاقەکەی ئەستانە دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس کەریمی قدووسی ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەڕلەمانی ئێران لەو بارەیەوە بە کوردپرێسی وت: لە دانیشتنەکەی ئەستانە لە سەر ئیدلب و هەموو ئەو ناوچانەی تیرۆریستی تێدایە ڕێکەوتین کە هەر سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لەجێگای حکوومەتی سووریا ئیدارەی بکەن.

ناوبراو زیادی کرد: هەر هەنگاوێک کە پێچەوانەی ڕێکەوتنی ئەستانە بێت ئەو ڕێککەوتنە پێشێل دەکات و بە هیچ لەونێک قبووڵ­کراو نییە. بۆیە تورکیا دەبێت ڕێز لە سەروەریی سووریا بگرێت.

شیاوی ئاماژەیە ماوەی چەند ڕۆژە بەرپرسانی تورکیا باسی هێرش­کردنە سەر عەفرین دەکەن و لە بەرانبەردا ئەنجومەنی ئیداریی عەفرینیش ڕاگەیەندراوێکی دەرکردوووە و تێیدا باسی مافی ڕەوای خۆی بۆ بەرگری کردن کردوووە.

کۆدی هەواڵنیر: 60101

News Code 10570

Your Comment

You are replying to: .
captcha