بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند: بەئامانج گرتنی ھەولێر، نموونەی گرژیی و ئاڵۆزیێکی مەترسیدار و کارێکی تیرۆرستانەی تاوانکارانەیە و ئامانجی پەکخستنی ھەوڵە نیشتیمانیەکانە.
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق راشیگەیاند: "ھیچ بژاردەیێکمان نییە جگە لە چڕکردنەوە ھەوڵەکانمان بۆ تێکشکاندن و گەمارۆدانی ھێزی تیرۆرستان و پەکخستن و پووچەڵ کردنەوەی ھەوڵە نەزۆکەکانیان، کە دەخوازن بەھۆیانەوە وڵات بەرەو ئاژاوەگێڕی ببەن".
بەرهەم ساڵح لەپەیامەکەیدا ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەوە جەنگی دەوڵەت و سەروەرییە دژی تیرۆرستان و ھەڵگەڕاوان لە یاسا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment