به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم نووسراوێكی فه‌رمی له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک بڵاو كردۆته‌وه‌و نووسیویه‌تی: "داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی یاسایی‌یان لێكردووم له‌سه‌ر لایه‌نه یاسایییه‌كانی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێم".
ئامانج ڕه‌حیم ده‌شڵێت: "له‌سه‌ر ڕۆشنایی یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ژماره (3ی ساڵی 1992)ی هه‌موار كرا و ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه ده‌خه‌مه به‌رچاوی به‌ڕێزتان".
له‌و نووسراوانه‌ی كه ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڵاوی كردۆته‌وه ئه‌وه‌ی خستۆته ڕوو: "به وازهێنانی 13 ئه‌ندام له كۆی 24 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حكوومه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: ده‌سه‌ڵاتی قبووڵ كردنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیریش دراوه به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رۆک وه‌زیرانیش ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر داواكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه هه‌بوو، ده‌بێت ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌ستله‌كاركێشاوه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر به‌ڕێوه بردنی ئه‌ركه ڕه‌سمییه‌كان تا كاتی پێكهێنانی وه‌زاره‌تێكی نوێ".
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment