ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی موازیه‌ده‌ی سیاسییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی دوو فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی وه‌درۆ ده‌خاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ئه‌وا بۆ موازیه‌ده‌ی سیاسی پێش هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌ره‌فات که‌ره‌م به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی وتوووه‌: ئێستا هه‌وڵی فراوان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی عێراقییه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی به‌غدا و هه‌ولێر ده‌بینرێت. ئێمه‌ پێشوازی له‌ هه‌موو چه‌شنه‌ بڕیارێک بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان له‌ دوو فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌که‌ین و ئه‌و داپه‌ڕه‌ به‌ هه‌نگاوێکی ئیجابی هه‌ڵده‌سه‌نگێنین به‌ڵام ڕێککه‌وتن له‌و باره‌یه‌وه‌ نابێت بکرێته‌ موزایده‌ی سیاسیی پێشوه‌خت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ عێراق.

که‌ره‌م داوای له‌ هه‌مووان کرد بۆ هاندانی گفتوگۆی شه‌فاف له‌سه‌ر بنه‌مای مافی هاووڵاتی بوون هه‌وڵ بده‌ن.

ناوبراو زیادیشی کرد: به‌رپرسان له‌ سزاکانی به‌غدا خه‌سار نابینن به‌ڵکوو هاووڵاتییانی سڤیلن که‌ تووشی خه‌سار ده‌بن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10560

Your Comment

You are replying to: .
captcha