کوردپرێس- ئەمە دەقی ڕاپۆرتەکەیە:
وه‌ك پێشتر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی دابوو، له‌پێناو دابین كردنی زیاتری شه‌فافیه‌ت له ته‌واوی پرۆسه‌ی به‌رهه‌م­هێنان، هه‌نارده‌كردن، فرۆشتن و داهاتی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی گشتگیری وردبینیی سه‌رتاسه‌ریدا، یه‌كه‌م ڕاپۆرتی كۆمپانیای وردبینیی نێوده‌وڵه‌تیی دیلۆیت بۆ ئه‌نجامی وردبینیی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2017 بۆ ڕای گشتیی ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌خرێته ڕوو كه مافی هاووڵاتیانه ته‌واوی زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌بێت.
ڕاپۆرته‌كه ته‌واوی زانیارییه‌كان به داتا و ژماره‌ی وردبینی­كرا‌و له‌خۆ ده‌گرێت بۆ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2017 كه بڕی داهاتی به‌ده‌ست­هاتوو دوای داشكاندنی خه‌رجییه‌كان بریتی بوووه له (سێ ملیار و سێ سه‌د و بیست و هه‌شت ملیۆن و دووسه‌د و یازده هه‌زار و سه‌د و نۆزده) دۆلار، به تێكڕای نرخی (چل و یه‌ك) دۆلار و (بیست و نۆ) سه‌نت، بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كراو به بۆری، له كاتێكدا تێكڕای نرخی برێنت نزیكه‌ی (په‌نجا و یه‌ك) دۆلار و (حه‌فتا و یه‌ك) سه‌نت بووه.
ئه‌م پڕۆژه‌یه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (73) له به‌رواری 3ی شوباتی 2016 و له‌به‌ر ڕۆشناییی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم و یاسای سندووقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی وگازییه‌كان، چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
له پرۆسه‌یێکی شه‌فافدا و به‌پێی پێوه‌ره‌كانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی، دوای بانگهێشت­كردنی چوار كۆمپانیا جیهانییه باوه‌ڕپێكراوه‌كانی بواری وردبینی، كۆتاییی ساڵی 2016 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گازه‌وه، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین دوو كۆمپانیای جیهانیی (دیلۆیت) و (ئی وای) واژۆ كرا. به‌پێی هه‌ردوو گرێبه‌سته‌كه، وردبینیی سه‌رجه‌م داهات و خه‌رجی و پرۆسه‌كانی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت به چالاكییه‌كانی ساڵانی ڕابردووشه‌وه، بۆ داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م پڕۆژه‌یه به هه‌نگاوێكی گرنگ له قه‌ڵه‌م ده‌دات به ئاراسته‌ی په‌ره‌پێدانی شه‌فافییه‌ت له كه‌رتی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان. حكوومه‌ت پێشنیاره‌كانی كۆمپانیای دیلۆیتی په‌سه‌ند كردووه بۆ گه‌شه‌پێدانی پرۆسه‌كه، نه‌هێشتنی كه‌موكورتییه‌كان و وه‌رگرتنی ڕێكاری پێویست بۆ جێبه‌جێكردنیان. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری له‌سه‌ر ڕاهێنانی ژمێریار و وردبینی دامه‌زراوه‌كانی چاودێریی دارایی له هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا كردووه تاكو له داهاتوودا سوود له تواناكانیان وه‌ربگرێت.
بۆ یه‌كه‌مجاره له هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی گشتگیری پێداچوونه‌وه‌ی كه‌رتی نه‌وت و گاز و وردبینیكردنی ژماره و داتاكانی نه‌وت و گاز له‌م شێوه‌یه و به به‌شداریی كۆمپانیایه‌كی دیار و باوه‌ڕپێكراوی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌نجام ده‌درێت. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا به هه‌مان شێوه ڕاپۆرتی وردبینیی شه‌ش مانگی دووه‌می ساڵی 2017 و ڕاپۆرتی وردبینی بۆ ساڵه‌كانی 2014 و 2015 و 2016ی داهات و خه‌رجییه‌كانی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان بخرێته به‌رده‌م ڕای گشتی كه ئێستا دیلۆیت كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment