تورکیا لە پرسی قەیرانی سووریا خەریکە لە ئەمریکا و ڕووسیا دوور ئەبێتەوە

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی پراودای ڕووسیا لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی دا بە ئەگەری هەوڵی تاکەلایەنە تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر عەفرین و نووسی: ئەو وڵاتە لە پرسی قەیرانی سووریا خەریکە لە ئەمریکا و ڕووسیا دوور ئەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی پراودا ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە سووریا و نووسی: لە کاتێکدا پاش شکستی داعش هەمووان چاوڕێیان دەکرد لە سووریا شەڕ کۆتایی پێبێت بەڵام بۆنی شەڕێکی دیکە لەو وڵاتە هەستاوە کە تورکیا دەتوانێت لایەنێکی ئەو شەڕە بێت.

ئەو ڕۆژنامە ڕووسییە هەروەها نووسیی: ئەردۆغان کە هەم لە واشنتن و هەم لە مۆسکۆ ڕەخنە دەگرێت هەوڵ دەدات لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا دژی کوردەکانی سووریا خۆی بە سەریاندا بسەلمێنێت. ڕووسیا و واشنتن تا ئەم کاتە هەمبەر ئەو هەوڵەی تورکیا بێدەنگن.

ڕۆژنامەی پراودا لە کۆتاییدا دەنووسێت: وێدەچێت تورکیا لە پرسی قەیرانی سووریا لە ئەمریکا و ڕووسیا دوور بێتەوە، ئەگەری زۆرە کە هەوڵی سەربازیی تورکیا لە سووریا ناوچەکە ئاڵۆزتر بکات و تەنگەژەی نوێ بخولقێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10539

Your Comment

You are replying to: .
captcha