به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی حه‌مه ساڵح جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا ئاشكرای كردوووه: به گوێره‌ی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی كردوویانه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم دۆسیه‌ی فرۆشتنی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی و داهاته فیدراڵییه‌كان ڕاده‌ستی به‌غدا بكات مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان پاش وردبینی ڕه‌وانه ده‌كرێت.
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌وه‌شی ڕوون کردۆته‌وه: "به‌هۆی ئاڵۆزیی دۆسیه‌ی نه‌وت و دیار نه‌بوونی ئه‌و پارانه‌ی به فرۆشتنی نه‌وت به پێشوه‌خت وه‌رگیراون، ئه‌گه‌ری زۆره هه‌رێم ئاماده نه‌بێت نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ست بكات".
عه‌لی حه‌مه ساڵح سه‌باره‌ت به داهاتی حكوومه‌تی هه‌رێم له ماوه‌ی 80 ڕۆژی ڕابردوودا وتی: "80 ڕۆژه حكوومه‌تی هه‌رێم 24 ملیۆن و 160 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له ناوخۆ و به بۆری فرۆشتوووه".
ناوبراو له‌باره‌ی داهاته‌كه‌شی ئاشکرای کردوووه: یه‌ک ملیار و 208 ملیۆن دۆلار بوووه، به50 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێكیش حساب كراوه، له‌و بڕه پاره‌یه‌ش ته‌نها یه‌ک مووچه دراوه كه 540 ملیۆن دۆلاره كه‌واته 668 ملیۆن دۆلاری داهاتی نه‌وت نادیاره له‌م 80 ڕۆژه‌دا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به چاره‌نووسی ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم كردوووه و نووسیویه‌تی: "وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به ڕه‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی حكوومه‌ت چوار مانگه كوردستانی جێ هێشتوووه. حكوومه‌تی هه‌رێمیش ئاماده نییه ڕاستیی داهاته‌كان ئاشكرا بكات."
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment