نوێنەری خەڵکی کرماشان لە پەڕلەمانی ئێران بە هەواڵنێری کوردپرێسی وتوووە: ماوەی دوو مانگی ڕابردوو چ خەڵکی ئێران و چ دەوڵەت جەهادێکی گەورەیان لە حەق خەڵکی کرماشاندا کرد و گەیشتە ئەم ئاستەی ئێستا. بەڵام گرینگ ئەوەی یارمەتیی دەوڵەت بەردەوام بێت بەڵام بەداخەوە هیچ پلانێک لەو بارەیەوە نابینرێت.
ناوبراو ڕەخنەی لە خەمساردیی دەوڵەت بەرانبەر بە دۆخی لێقۆماوانی بوومەلەرزە گرت و وتی پڕۆسەی نوێ کردنەوەی خانوووەکان زۆر بە خاوی ئەنجام دەبێت و یارمەتییەکانی دەوڵەتیش کە بڕیار بوو بە پارە بدرێت لە بانکەکاندا سەر لەبەری ڕەخنەی لەسەرە. بۆیە ئەرکی سەر شانی دەوڵەتە ئەو پڕۆسەیە خێرا بکاتەوە.
سەفەری گوتیشی: خەڵکی تا کەی چاوەڕوان بن؟ مەرجی پێدانی ئاسانکاری و یارمەتیی دەوڵەت لە بانکەکان دیاری کراوە بەڵام بەو حاڵەشەوە کێشە دروست دەکەن ئەوەش ستەمە دەرحەق لێقۆماوانی بوومەلەرزە دەکرێت کە دیار نییە لەو بەر سەرما و سۆڵەیەدا چییان بە سەر دێت.
نوێنەری کرماشان ئاشکراشی کرد: لە هەر موقەدەر و ڕووداوێکدا، ڕوودانی موقەدەرەکە موسیبەتێکە و کارەساتی گەورەتر بە دوای ئەو موسیبەتەدا دێت کە دەبێت دەوڵەت و کاربەدەستان چارەدۆزیی بۆ بکەن و پلانێکی بۆ دابڕێژن.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment