دەبێت ئەمریکا لەو هەڵەیەی پاشگەزبێتەوە

بەشی تورکیا- سەرۆک‌وەزیرانی تورکیا باس لەوە دەکات هەوڵ بۆ دامەزراندنی سوپایێک لە سنوورەکانی ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمریکاوە هاوکاری لەگەڵ تیرۆریزمە و دەبێت ئەمریکا لەو هەڵەیەی پاشگەزبێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە میانی گوتارێکیدا لە مەڕاسیمی "کۆبوونەوەی بازرگانانی تورکیا" سه‌رۆك‌وه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتی: ئه‌و وڵاتانه‌ی نیازی داگیركارییان هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌ ئاشكرا پشتگیریی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان ده‌كه‌ن. دژ بە كێ؟ دژ بە توركیا. ئامانج ئه‌وه‌یه‌ سه‌قامگیری و گه‌شه‌ی توركیا دوابخرێت و توانای توركیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشە و قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه‌ له‌ناوببرێت.

زیاتر وتیشی: ئەندامێکی ناتۆ لە جیاتی ئەوەی سنوورەکانی تورکیا بپارێزێت و رێوشوێنی پێویست لەمبارەیەوە بگرێتە بەر، خۆی لەگەڵ رێکخراوێکی تیرۆریستی یەکخستووە و سوپایێک دادەمەزرێنێت، ھێزێکی ئاسایش پێکدەھێنێت. ئەمە مانای چییە؟ ئەمە مانای ئەوەی کە لە پشت رێکخراوی تیرۆریستی، تورکیا دەکرێتە ئامانج و دوژمنایەتیی تورکیا دەکرێت.

سه‌رۆك‌وه‌زیرانی توركیا، جەختی کردەوە لەوەی کە رێگە بە هیچ کەس و لایەنیک نادەن سەقامگیری و سەربەخۆییان بکاتە ئامانج و دەری‌بڕی: ئه‌م خاكه‌ به‌ خوێنی شه‌هیدانمان ئاودراوه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ له ‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كاندا، به‌هه‌ر ناوێك و له ‌لایه‌ن هه‌ركه‌سێكه‌وه‌ بێت، تا دوا دڵۆپی خوێنمان به‌رگری له‌ وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین. هه‌رگیز رێگه‌ به‌ هیچ پێكهاته‌یێك ناده‌ین هێرش بكاته‌ سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ریمان.

سەرچاوە: هەواڵدەریی ئانادۆلۆ

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 10505

Your Comment

You are replying to: .
captcha