نۆژەن کردنەوەی ڕێگاکان ڕۆڵێکی گرینگی لە ڕاکێشانی سەرمایەدا هەیە

بەشی کوردستان- بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبانی کوردستان ڕایگەیاند: یەکێک لە بابەتە گرینگەکان بۆ ڕاکێشانی سەرمایە و گەشەی پارێزگا، نۆژەن کردنەوە و چاکسازیی ڕێگاوبانی پارێزگایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەهرام مەلکی وتیشی: ئەگەر بمانەوێت پاێزگای کوردستان سەرمایە بۆ خۆی ڕابکێشێت دەبێت ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی ڕاکێشانی سەرمایە لە بەرچاو بگرین کە یەکێک لەو هۆکارنە زیاد کردنی ئەمنیەتی ڕێگاکان و ئاسانکاری لە هاتووچۆدایە.

مەلکی زیادی کرد: بەختەوەرانە لە دوو ساڵی ڕابردوودا بە شێوەی کاری تیمی لە ژێر فەرمانی تایبەتی وەزیری ڕێگاوباندا چاکسازی لە ڕێگاکانی پارێزگای کوردستاندا دەستی پێکردووە و بە باشی توانیوومانە لە هەموو دەفرایەتییەکانمان کەڵک وەربگرین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10496

Your Comment

You are replying to: .
captcha