نێوبژیڤانیی ئه‌ردۆغان له‌ نێوان هه‌ولێر- به‌غدا جێگای شه‌رمه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ته‌نیا هاوپێوه‌ند به‌ عێراقه‌وه‌ ده‌زانێت و ده‌ڵێت: نێوبژیڤانیی که‌سێک وه‌ک ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ناکۆکییانه‌ جێگای شه‌رمه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مێسال ئالووسی به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی ڕاگه‌یاند: ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ته‌نیا پێوه‌ندی به‌ عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌بێ له‌لایه‌ن عێراق و به‌ بێ نێوبژیڤانیی ده‌ره‌کی و ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا چاره‌سه‌ر بکرێت.

ناوبراو وتیشی: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جێی نا‌کات و بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئامانجی سیاسیی خۆی گوشار ده‌خاته‌ سه‌ر کورده‌کان و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که‌ ئه‌و جۆره‌ کارانه‌ پێشێل کردنی ئاشکرای ده‌ستووری عێراقه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات: تاکوو ئێستا ده‌یان نێوبژیڤانی له‌لایه‌ن که‌سایه‌تییه‌ عێراقییه‌کانه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ناکۆکیی هه‌ولێر- به‌غدا ئه‌نجام دراوه‌ هه‌ر بۆیه‌ش نێوبژیڤانیی که‌سێک وه‌ک ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و ناکۆکییانه‌ جێگای شه‌رمه‌.

ناوبراو ئه‌و پرسیاره‌ش ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌کات که‌ ئایا تاکوو ئێستا نێوبژیڤانیی مه‌رجه‌عییه‌ت، قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان و سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌س نه‌بوووه‌؟

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10488

Your Comment

You are replying to: .
captcha