کۆی ده‌ست به‌سه‌رکراوان له‌ خۆپیشاندانه‌کان 400 که‌سه‌/ 25 که‌س له‌ خۆپیشاندانه‌کاندا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌

به‌شی ئێران/کوردی- وته‌بێژی ده‌زگای دادی ئێران ده‌ڵێت: له‌ ناڕه‌زاییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاتی ئێران 400 که‌س ده‌ست به‌سه‌رکراون که‌ له‌و ڕێژه‌یه‌ 50 که‌سیان له‌ تاران بوون. هه‌روه‌هاش ده‌ڵێت 25 که‌س کوژراون که‌ هۆی کوژرانیان ته‌قه‌ کردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان نه‌بوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غوڵام حسێن موحسێنی ئێژه‌یی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 24ی به‌فرانبار له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕای‌گه‌یاند: ڕۆژی یه‌که‌م کۆی ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌کوو ڕێکخه‌ری خۆپیشاندان و ئاژاوه‌گێڕی ده‌ست به‌سه‌ر کران 622 که‌س بوون که‌ هه‌ندێکیان به‌ بارمته‌ ئازاد کران.

ناوبراو زیادی کرد: له‌و چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا پیلانی دوژمنانمان به‌ چاو بینی که‌ به‌نیاز بوون له‌ نێو ئێران ئاژاوه‌ بگێڕن ئه‌وه‌ش نیازێکی پووچه‌ڵه‌.

موحسێنی ئێژه‌یی زیادی کرد: ئه‌مریکا و ڕژێمی زایۆنی دژ به‌ ئێرانن و خۆیان مه‌ڵاس داوه‌ له‌سه‌ر هه‌ل په‌لاماری ئێران بده‌ن و ئه‌وه‌ش خه‌یاڵێکی خاوه‌. چوونکه‌ گه‌لی ئێران وریان و له‌ پیلانی دوژمن تێده‌گه‌ن و له‌ سه‌ر یارمه‌تیی پۆلیسی ئاسایش ڕیزی خۆیان له‌ ئاژاوه‌گێڕان جیا کرده‌وه‌.

وته‌بێژی ده‌زگای داد سه‌باره‌ت به‌ خۆکوژیی دوو گه‌نج له‌ بنکه‌ی پۆلیسی ئاسایشی ئه‌راک و به‌ندیخانه‌ی ئه‌ڤین ڕوون کردنه‌وه‌ی دا و وتی: تۆمه‌تباره‌که‌ی ئه‌راک پێش ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی دادگه‌ بکرێت خۆی کوشتوووه‌ و له‌ دادگه‌ی ئه‌راکیش پێشتر دۆسیه‌یێکی تووش بوون به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ری هه‌بوووه‌. ئه‌و که‌سه‌ش ته‌ولێته‌که‌ی به‌ندیخانه‌ی ئه‌ڤین خۆی کوشتوووه‌ و ته‌مه‌نی 21 ساڵ بوووه‌ و تا ئێستا سه‌باره‌ت به‌وه‌ که‌ ئایا ئاژاوه‌گێڕ بوووه‌ یان خێر هیچی له‌سه‌ر ساغ نه‌کرابووه‌وه‌ به‌ڵام له‌ نێو ئاژاوه‌گێڕاندا ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو و دۆسیه‌ی بۆ تۆمار کرابوو. ئه‌وه‌ی که‌ ئیدعا ده‌کرێت که‌سی سێهه‌م و چواره‌میش خۆیان کوشتوووه‌ ساخته‌ و درۆیه‌.

سەرچاوە: ئیرنا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10461

Your Comment

You are replying to: .
captcha