به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مریكا ده‌ستی به پرۆژه‌یێک كردوووه ئه‌وه‌ش بۆ دروست كردنی سوپایێک له باكووری سووریا و ناوچه كوردییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان كه به‌پێی پڕۆژه‌كه ئه‌مریكا سوپایێكی 50 هه‌زار كه‌سی دروست ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش کراوه: ئه‌مریکا سوپاكه له شه‌ڕڤانانی سوپای سووریای دیموكرات و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) دروست ده‌كات كه چه‌ند ساڵێكه بۆ شه‌ڕی داعش له‌و ناوچانه پشتگیری‌یان ده‌كات.
سوپاكه به ناوی سوپای پاراستنی سنوور دروست ده‌كرێن و له ناوچه سنوورییه‌كانی توركیا و ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر كۆنتڕۆڵی شه‌ڕڤاناندان جێگیر ده‌كرێن.
ئه‌مریكا چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی به پشتگیریی سه‌ربازیی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و هەسهده كردوووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا زیاتر له 4 هه‌زار بارهه‌ڵگر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ڕاده‌ستی ئه‌و شه‌ڕڤانانه بۆ شه‌ڕی داعش كردوووه و هاوكارییه‌كانیش به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه ئه‌مڕۆ شاندێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌ردانی کوردستانی سووریای کردوووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌یه‌ده کۆ بوونه‌ته‌وه.
شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه به سه‌رۆكایه‌تیی ماكس مارتن سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كردبوو له‌گه‌ڵ ئاڵدار خه‌لیل جێگری هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده و فه‌وزی یوسف و به‌دران جیا كورد به‌رپرسانی په‌یه‌ده كۆ بوونه‌ته‌وه که له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامانی په‌یه‌ده داوایان له به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا كردوووه سیسته‌می فیدراڵی له سووریا دابمه‌زرێت.
دواتر شانده ئه‌مه‌ریكییه‌كه چۆته كۆبانێ و له‌گه‌ڵ فه‌رهاد عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كۆ بۆته‌وه.
هه‌روه‌ها شانده‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ڕه‌قه كۆ بوووه‌ته‌وه و گفتوگۆیان كردوووه له‌باره‌ی دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كه كه وێران بووه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment