گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی کوردستانی بۆ هه‌رێمی کوردستان مومکین نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: وێڕای له‌به‌رچاوگرتنی ناکۆکییه‌کانی ئێستای نێوان قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان و دۆخی زاڵ له‌سه‌ر هه‌رێم، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی کوردستانی بۆ هه‌رێم مومکین نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێناس جانۆ به‌ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "الفرات"ی عێراقی وتوووه‌: ئێستاکه‌ قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان جامێکه‌ که‌ خه‌ڵکی کوردستان خۆیان تێدا ده‌بینن. ده‌بێ ئه‌و حیزبانه‌ له‌ ڕووداوه‌کانی عێراق له‌ ساڵی 2003 تاکوو ئێستا ئه‌زموون وه‌ربگرن و پێداچوونه‌وه‌ به‌ سه‌ر ڕه‌فتار و هه‌ڵوێستی خۆیان بکه‌نه‌وه‌ و خه‌ڵکی کوردستانیش له‌ بڕیاره‌کانی ئه‌و حیزبانه‌ به‌شداری بکه‌ن.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: ئێستاکه‌ به‌ بۆنه‌ی ناکۆکیی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا هاوپه‌یمانێتیی سیاسیی نوێ له‌ هه‌رێمی کوردستان دروست بوووه‌ چوونکه‌ ئه‌و ناکۆکییانه‌ که‌لێنی له‌ نێوان قه‌باره‌ سیاسییه‌کان دروست کردوووه‌ هه‌ر بۆیه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی کوردستانی بۆ هه‌رێم مومکین نابێت.

ڕێناس جانۆ وتیشی: پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ قۆناغێکی پێشکه‌وتوو بۆ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له‌ حیزبه‌ شیعه‌کان گه‌یشتوووه‌ به‌ڵام هێشتاکه‌ ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ یه‌کلایی نه‌بۆته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10454

Your Comment

You are replying to: .
captcha