به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دكتۆر هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له لێدوانێكی بۆ "كوردی‌و" ڕای‌گه‌یاند: به هه‌موو لایێکی ڕاده‌گه‌یێنین سه‌باره‌ت به ئه‌نجام‌دانی هه‌ڵبژاردن له ناوچه‌كانی که‌رکووک و مادده‌ی 140 بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئێمه له‌گه‌ڵ بژارده‌ی لیستی هاوبه‌ش بووین بۆ هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان پێكه‌وه به‌ڵام كه ئه‌م بژارده‌یه ئه‌نجامی نه‌بوو بۆیه یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به بژارده‌ی لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات .
بڕیاره ڕۆژی 12/05/2018 هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه بچێت و حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقیش خۆیان بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئاماده ده‌كه‌ن .
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment