گه‌ردوونناسه‌کان زه‌وی دووه‌میان دۆزییه‌وه‌

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- گه‌ردوونناسه‌کان هه‌ساره‌یێکیان ئاشکرا کرد که‌ تایبه‌تمه‌ندی پێویستی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێکی هاوشێوه‌ی زه‌وی له ‌سه‌ری دروست بکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پێگه‌ی "ئی ده‌بلیو ئه‌ی ئۆ"ی تایبه‌ت به‌ بابه‌تی زانستی بڵاوی کرده‌وه‌ ئه‌و هه‌ساره‌ ناوی "بروکسیما بی" لێنراوه‌ و جیاوازه‌ له‌ ته‌واوی ئه‌و هه‌سارانه‌ی له‌ هه‌زاران ساڵی ڕابردوو ئاشکرا کراوه‌.

ڕوونیشی کردووه‌ته‌وه‌: "پروکسیما بی" کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی ژیانی له‌خۆ گرتوووه‌. قه‌باره‌که‌ی که‌مێک له‌ زه‌وی گه‌وره‌تره‌ و هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و دوورییه‌ی له‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی شوێنی ده‌که‌وێت، ده‌رفه‌تی بۆ بوونی ئاو له‌سه‌ری ڕه‌خساندوووه‌.

ئه‌م هه‌ساره‌ نوێیه که‌ به‌ زه‌وی دووه‌م ناو ده‌برێت، چوار ساڵی ڕووناکی له‌ زه‌وییه‌وه‌ دووره‌ و پله‌ی گه‌رمی له‌ نێوان ٣٠ بۆ ٩٠ پله‌یه که‌ ئه‌وه‌ش ڕێگه‌ ده‌دات ئاو به‌ شێوه‌ی شلی له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌که‌ بمێنێته‌وه‌.

ئه‌م ئه‌نجامه‌ دوای شه‌ش مانگ چاودێری له ‌ڕێی ڕوانگه‌یێکی ئه‌ورووپا و چه‌ند ناوچه‌یێکی جیهانه‌وه‌ ده‌ستی گه‌ردوونناسه‌کان که‌وتوووه‌.

له‌ کۆنه‌وه‌ تا ئێستا مرۆڤ له‌ ڕێی پێشکه‌وتنی زانسته‌وه‌ هه‌وڵ ده‌دات ژیانێکی‌تر له‌ ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی بدۆزێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10439

Your Comment

You are replying to: .
captcha