به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشکردن بۆ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی باکووری سووریا له کانتۆنی عه‌فرینی کردوووه.
سینان خه‌تات خاوه‌ن بیرێکی پرسی سووریا له په‌یمانگای "الشرق" له ئه‌سته‌نبۆڵ به عه‌ره‌ب نیووزی وتوووه: تورکیا ئاوڕ له‌وه ناداته‌وه که کورد عه‌فرین کۆنتڕۆڵ بکه‌ن یان عه‌ره‌ب. ئه‌و وڵاته ته‌نها بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که پێش به جێگیر بوونی په‌یه‌ده و باڵی سه‌ربازیی ئه‌و گرووپه واتا YPG له ناوچه‌که بگرێت.
ناوبراو زیادی ده‌کات: به‌و حاڵه‌شه‌وه په‌یه‌ده له باشترین ئاستدا ده‌توانێت له عه‌فرین بچێته ده‌ره‌وه و به‌ره‌و که‌ناری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات پاشه‌کشێ بکات. له‌و حاڵه‌شدا هێزی حکوومه‌تی مه‌رکه‌زیی دیمه‌شق دێته عه‌فرین.
ئه‌و خاوه‌ن بیره‌ی پرسی سووریا بڕوای وایه په‌یه‌ده له ڕۆژئاوا، باکوور و ڕۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ن تورکیا و هێزی دژبه‌ری سه‌ر به‌و وڵاته گه‌مارۆ دراوه به‌ڵام توانیویه‌تی به‌هۆی ڕێگای لکانیان به ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی سووریا له حه‌ڵه‌ب خۆڕاگری بکه‌ن. په‌یه‌ده به بێ هاوکاریی دیمه‌شق نه‌یده‌توانی تا ئێستا عه‌فرین کۆنتڕۆڵ بکات.
ئۆیتۆن ئۆرهام خاوه‌ن بیرێکی دیکه‌ی پرسی سووریا له په‌یمانگای ئۆرسام بڕوای وایه ده‌بێت له دوو ڕوانگه‌وه بڕوانینه هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی تورکیا له‌و ناوچه‌یه: یه‌که‌م؛ ئه‌گه‌ر ڕووسیا گڵۆپی سه‌وز هه‌ڵنه‌کات مانای ئه‌وه ده‌بێت تورکیا بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ڕووسیا بێت ده‌ستپێشخه‌ری ده‌کات و ئه‌و پرسه‌ش گوشار ده‌خاته سه‌ر ڕووسیا تاوه‌کوو ده‌ست بداته ئۆپه‌راسیۆنێکی هه‌ماهه‌نگ له عه‌فرین. هه‌موو چه‌شنه ئۆپه‌راسیۆنێکی تاکلایه‌نه‌ی سه‌ربازی له‌لایه‌ن تورکیاوه مومکینه کاردانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سووریا لێبکه‌وێته‌وه. له‌و حاڵه‌شدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به نهێنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به کورد بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له خۆی بکات. دووهه‌م؛ هێرشی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ڕووسیا ده‌ستکه‌وته‌که‌ی به عه‌کسه‌وه ده‌بێت و ده‌بێته هۆی هاوکاریی زیاتری نێوان ڕووسیا و تورکیا. ئامانجی ئه‌و هێرشانه‌ش ته‌نگه‌ژه‌خولقێنی له نێوان ڕووسیا و تورکیا ده‌بێت.
مته سۆهتهئۆغڵۆ توێژه‌رێکی پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئه‌سته‌نبۆڵیش سه‌باره‌ت به ئامانجی تورکیا له هێرشکردن بۆ عه‌فرین به عه‌ره‌ب نیووزی وتوووه: ئه‌و پرسه مومکینه به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی ناردنی یارمه‌تیی لۆجستی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌فرین و کۆنتڕۆڵ کردنی باکووری ڕۆژئاوای شاری ته‌له‌عفه‌ر و ڕێگرتن له گه‌یشتنی چه‌ک به یه‌په‌گه ئه‌نجام ببێت.
ناوبراو زیادی کرد: تورکیا بۆ به‌هێز کردنی لایه‌نی سه‌ربازیی خۆی له سووریا به مه‌به‌ستی دڵنیا بوونه‌وه له سووریای بێ به‌شار ئه‌سه‌د به‌رنامه داده‌ڕێژێت.
ئه‌و توێژه‌ره ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شی به دوور نه‌زانی پێش ئه‌وه‌ی تورکیا بچێته عه‌فرین ئه‌و شاره که به ده‌ست کورده‌کانه‌وه‌یه ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی سووریا بکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment