وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدی‌ هه‌رێم به‌رهه‌مدار بوو

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆبوونه‌وه‌ی‌ وه‌فدی‌ هه‌رێم و وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عێراق ده‌رباره‌ی‌ پرسی‌ فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی‌ هه‌رێم له‌ به‌غدا كۆتایی هات و وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عێراق ده‌ڵێت: كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رهه‌مدار بوووه‌، وه‌فدی‌ هه‌رێمیش ده‌ڵێن به‌غدا ده‌یه‌وێت كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ سه‌عد مه‌عن وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عێراق له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان ڕای‌گه‌یاند: قاسم ئه‌عره‌جی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆبوونه‌وه‌ی كردوووه‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدی‌ هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ی كه‌ریم شه‌نگالی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆ.

ڕوونیشی كرده‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌‌كه‌ به‌رهه‌مدار بوووه‌ و جۆرێک له‌ گونجان و لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوان هه‌ر دوو لا دروست بوووه‌.

وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عێراق ئاشكراشی كرد: وه‌فدی‌ هه‌رێم تێگه‌یشتن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ ئیجابی‌ هه‌بوووه‌ بۆ ده‌ستووری‌ عێراق و یاساكان و ڕۆژی‌ دوشه‌ممه‌ی‌ داهاتووش كۆبونه‌وه‌یێكی‌ دوور و درێژ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان و گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

وه‌فدی‌ هه‌رێمیش له‌ ڕاگه‌یێنراوێكدا ئاشكرای كرد: وه‌فده‌كه‌ پێداگری‌ حه‌یده‌ر عه‌بادییان بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه‌ سنورییه‌كان و به‌نداوه‌كان دووپات كردۆ‌ته‌وه‌ و به‌ پێویستیان زانیوه‌ ئه‌و داموده‌زگایانه‌ كارا بكرێنه‌وه‌ و بڕیاریشه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ داهاتوودا شێوازی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئه‌و ده‌زگایانه‌ گفتوگۆی‌ له ‌باره‌وه‌ بكرێت.

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10435

Your Comment

You are replying to: .
captcha