به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زیاتر له یه‌ک ساڵه که سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لانی تورکیا له زینداندایه و باسی له به‌شداری نه‌کردنی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا کردوووه و ناوبراو ڕایگهیاندوووه ده‌یه‌وێت ته‌رکیز له‌سه‌ر چالاکییه‌کانی مافی مرۆڤ بکاته‌وه.
هه‌ندێک له چاودێرانی سیاسی به ده‌نگی ئه‌مریکایان ڕاگه‌یاندوووه: چوونی ده‌میرتاش له گۆڕه‌پانی سیاسیی تورکیا کاریگه‌رییێکی زۆر له‌سه‌ر پارته سیاسییه کوردخوازهکان له‌وان HDP داده‌نێت چوونکه ناوبراو نه‌ک ته‌نیا ده‌نگی کورده‌کان به‌ڵکوو ده‌نگی تورکه‌کان له تورکیاشی وه‌ده‌ست ده‌هێنا.
به وته‌ی ئه‌و که‌سانه ده‌ستگیر کردنی ده‌میرتاش به‌و بۆنه‌وه بوو که ناوبراو زیاترین یه‌کسانیی له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیی کاریزماتیکی ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا بوو.
چه‌نگیز ئۆکتار کارناسی پرسی کورده‌کان له‌وباره‌وه به ده‌نگی ئه‌مریکای وتوووه: ده‌میرتاش گرینگایهتییێکی زۆری بۆ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان بوو. ناوبراو پیاوێکی ڕۆشنبیر بوو و باش قسه‌ی ده‌کرد.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌یتوانی نه‌ک ته‌نیا ده‌نگی کورده‌کان به‌ڵکوو ده‌نگی تورکه‌کانیش بۆ پارتی HDP ڕابکێشێت. له مێژوودا وه‌ک ڕێبه‌رێکی پێشه‌نگ باسی لێ ده‌کرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment